بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک، لە بەندەری فارس، هێزە دەریاییەکانی ئێران بە هەڵە کەشتییەکی سەربازیی خۆیان تۆپبارانکردووە و کوشتنی نزیک بە ٤٠ سەربازی لێکەوتووەتەوە. رۆژنامەنوسانی ئێرانی و ماڵپەڕەکانی سەر بە ئۆپۆسزیۆنی ئەو وڵاتە بڵاویانکردەوە، کەشتییەکی جەنگی ئێران بەناوی جەماران بە هەڵە تۆپبارانی کەشتییەکی دیکەی سەربازیی خۆیانی بەناوی کەنارەک کردووە و کوژرانی نزیک بە ٤٠ کەس و برینداربوونی دەیانی دیکەی لێکەوتووەتەوە