میدیاكانی فه‌ره‌نسا ره‌تیانكرده‌وه پاریس سانجێرمان رازیبوبێت به ئاڵوگۆڕكردنی نه‌یمار داسیلڤا و عوسمان دیمبڵی له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه.
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی باسیان له‌وه كرد یانه‌ی پاریس سانجێرمان رازیبووه له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاڵوگۆڕ به نه‌یمار داسیلڤا-ی به‌رازیلی و عوسمان دیمبڵی-ی فه‌ره‌نسی بكه‌ن، به‌ڵام پێگه‌ی “sport 10 le”ی فه‌رنسی ره‌تیكرده‌وه یانه پاریسییه‌كه به‌و ئاڵوگۆڕه رازیبوبێت و رایگه‌یاندوه، ئه‌گه‌رێكی له‌و شێوه‌یه زۆر دووره، به‌تایبه‌ت كه ئه‌م وه‌رزه دیمبڵی ئاستێكی وای پێشكه‌شنه‌كردووه تا یانه فه‌ره‌نسییه‌كه هانبدات بوندی له‌گه‌ڵ واژۆ بكات.
پێگه فه‌ره‌نسیه‌كه نه‌شیشاردوه‌ته‌وه، كه پاریس سانجێرمان له پێكانه به‌رده‌وامه‌كانی عوسمان دیمبڵی دوودڵه، بۆیه نایه‌وێت پشتی پێببه‌ستێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌رووی هونه‌ریشه‌وه ناتوانێت شوێنی نه‌یمار له یانه پاریسییه‌كه بگرێته‌وه.