سوپەركۆمپیوتەری ژاپۆنی فوگاكۆ “Fugaku” لە لیستی TOP500دا، بە خێرایی 415 پێتافلۆپ، بە خێراترین كۆمپیوتەری جیهان هەڵبژێردرا.
لیستی TOP500 كە ساڵانە دووجار نوێدەكرێتەوە، سوپەركۆمپیوتەری ژاپۆنی “Fugaku”ی وەك خێراترین كۆمپیوتەر لەسەر ئاستی جیهان لە مانگی حوزەیران بەدواوە بۆ ئەمساڵ، هەڵبژارد.
لەو لیستەدا كە خێراییەكان لەسەر بنەمای نیشاندەری خێرایی LinPack-HPL، دانراون، “Fugaku” 2.8 جار خێراتر بوە لە سوپەركۆمپیوتەری ئەمریكی “Summit” ، كە لە پلەی دووەمدا دێت.
“Fugaku” كە چیپێكی 48 كۆری Fujitsu A64FX SoCی لەسەرە لە تاقیكردنەوەكانی HPLدا بۆ خێرایی، بە خێرایی 415.5 پێتافلۆپ لە چركەیەكدا بووەتە یەكەمی لیستی TOP500.
لە ریزبەندی دووەمدا لەڕووی خێراییەوە، سوپەركۆمپیوتەری ئەمریكی “Summit” دێت، كە خێراییەكەی 148.8 پێتافلۆپ بووە، هەروەها لە ریزبەندی سێیەمدا دیسان هەر سوپەكۆمپیوتەری ئەمریكی، “Sierra” دێت بە خێرایی 94.6 پێتافلۆپ.