پاش 43 رۆژ له ململانێ له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌مڕۆ ره‌جا جه‌داوی ئه‌كته‌ر و هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی میسر له ته‌مه‌نی 82 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
به‌یانی ئه‌مڕۆ میسرییه‌كان به هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و خانمه ئه‌كته‌ره رۆژیان كرده‌وه، كه له دوا په‌یامی ده‌نگیدا هۆشداری داب‌و له‌باره‌ی به كه‌م ته‌ماشاكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ره‌جا جه‌داوی ماوه‌ی 43 رۆژ بو له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری ئیسماعیلیه‌ی میسر له ژێر چاودێریی پزیشكیدا بو، هه‌رچه‌نده پلازمای خوێنی چاكبوهكانیشی بۆ به‌كارده‌هێنرا، به‌ڵام به‌هۆی كاریگه‌ریی ڤایرۆسه‌كه له‌سه‌ر سییه‌كانی، كۆچی دواییكرد.
ره‌جا جه‌داوی له 6ی ئه‌یلولی ساڵی 1938 له‌دایكبوه و ناوی خۆی نه‌جات عه‌لی حه‌سه‌ن جه‌داوی بوه، له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیدا له‌گه‌ڵ ته‌حیه كاریوكای ئه‌كته‌ر و سه‌ماكاری خاڵۆژنیدا ژیاوه. پاشان له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بونیدا رووی له كاری نمایشكردنی جلوبه‌رگ كردوه و پاشانیش بوه ئه‌كته‌ر و ده‌یان فیلم و شانۆگه‌ری و كاری هونه‌ریی هه‌بوه، له‌گه‌ڵ عادل ئیمام ئه‌ستێره‌ی سینه‌مای میسر و جیهانیش كاری كردوه و له زۆر فیلم و دراما و شانۆگه‌ریدا هاوشانی ئه‌و رۆڵی بینیوه.
هه‌روه‌ها ئه‌زمونی پێشكه‌شكاریی له رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنیشدا هه‌بوه و كچێكی تاقانه‌شی هه‌یه، كه له هاوسه‌ری كۆچكردووی حه‌سه‌ن موختار گۆڵپارێزی یانه‌ی ئیسماعیلیه بوه.