به‌ریتانیا: دڵنیاین روسیا هه‌وڵی دزینی زانیاریه‌كانی ڤاكسینی كۆرۆنایان داوه‌

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌ڵێت، به‌ ته‌واوه‌تی دڵنیان كه‌ هاككه‌ره‌ روسیه‌كان  هه‌وڵی دزینی زانیاریه‌كانی تایبه‌ت به‌ دروستكردنی ڤاكسینی كۆرۆنایان داوه‌.
دۆمینیك راب وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا به‌ سكای نیوزی راگه‌یاندووه‌، له‌ كاتێكدا جیهان به‌ ئاراسته‌ی یه‌كگرتوویی و هه‌نگاوی هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت هه‌وڵه‌كانی مۆسكۆ بۆ دزینی زانیاریه‌كانی ڤاكسینی كۆرۆنا كاره‌ساتباره‌.
جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كه‌ هاككه‌ره‌كان راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به‌ كۆشكی كرملینه‌وه‌ هه‌بووه‌.
له‌ رۆژانی رابردوودا هه‌واڵی ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ گروپێكی هاككه‌رانی روسی هه‌وڵیانداوه‌ دزه‌ به‌ زانیاریه‌كانی چه‌ند ناوه‌ندێكی ته‌ندروستی به‌ریتانیا بكه‌ن كه‌ سه‌رقاڵی كاركردنن له‌سه‌ر دروستكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا، له‌ به‌رامبه‌ردا به‌رپرسانی مۆسكۆ ره‌تیان كرده‌وه‌، هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به‌و هاككه‌رانه‌وه‌ هه‌بێت.

هەواڵی دواتر

بزوتنەوەی گۆڕان: كۆبونەوەیەكی راشكاومان لەگەڵ سەرۆكی هەرێم كردوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كردو دوای كۆبونەوە لەگەڵیاندا رایگەیاند: وەڵامدانەوەی لایەنەكان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .