ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا دوای توشبونیان به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) چاكبونه‌ته‌وه، 10 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند.
به‌پێی داتاكانی ماڵپه‌ری “Worldometer”، 10 ملیۆن و 52 هه‌زار و 978 توشبوی په‌تاكه له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا چاكبونه‌ته‌وه.
ئه‌مریكا یه‌كه‌م وڵاتی جیهانه، كه زۆرترین حاڵه‌تی چاكبونه‌وه‌ی تێدا تۆماركراوه و گه‌یشتوه‌ته دوو ملیۆن و 90 هه‌زار و 129 كه‌س، به‌دوای ئه‌ودا به‌رازیل دێت به زیاتر له ملیۆنێك و 617 هه‌زار كه‌س.
په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كه له چین سه‌ریهه‌ڵدا، له ماوه‌یه‌كی كورتدا به زیاتر له 200 وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبوه‌وه و بوه‌ته په‌تایه‌كی جیهانیی، له ئێستاشدا ژماره‌ی توشبوان گه‌یشتوه‌ته 16 ملیۆن و 424 هه‌زار و 841 كه‌س، گیانله‌ده‌ستدانیش له سه‌روو 652 هه‌زار و 340 حاڵه‌ته‌وه‌یه.