ملیاردێرێكى ئه‌مریكى به‌ناوى “دان فریدكین” به بڕى زیاتر له 700 ملیۆن دۆلار یانه‌ى رۆماى ئیتاڵیاى كڕى و بڕیاریشه له چه‌ند رۆژى داهاتودا رێوشوێنه یاساییه‌كان ئه‌نجامبدرێن.
له‌وباره‌یه‌وه جه‌یمس بالۆتا سه‌رۆكى یانه‌ى رۆما له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، گرێبه‌سته‌كه‌یان واژۆ كردوه و له چه‌ند رۆژى داهاتودا كار له‌سه‌ر ته‌واوكردنى رێوشوێنه فه‌رمى و یاساییه‌كانى تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ى خاوه‌ندارێتى یانه‌كه ده‌كه‌ن.
باسى له‌وه‌شكردوه، له ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردودا “دان فریدكین” ملیاردێرى ئه‌مریكى پابه‌ندبونى ته‌واوه‌تى خۆى پیشانداوه بۆ ته‌واوكردنى گرێبه‌سته‌كه و سه‌ركردایه‌تیكردنى یانه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى ئیجابى و متمانه‌ى ته‌واویان پێیه‌تی، كه یانه‌كه به‌ره‌و داهاتویهكى مه‌زن ده‌به‌ن.
لاى خۆیشیه‌وه یانه‌ى رۆما بڵاویكردوه‌ته‌وه، دان یانه‌كه‌ى به‌رانبه‌ر 702 ملیۆن دۆلار كڕیوه.
رۆما یانه‌ى سه‌ره‌كیى پایته‌ختی ئیتاڵیایه و یه‌كێكه له كۆنترین یانه‌كان و له‌ساڵى 1927 دامه‌زراوه، له‌م وه‌رزه‌شدا پله‌ى پێنجه‌مى خولى ئیتاڵیاى گرت و له وه‌رزی داهاتوی خولى ئه‌وروپیدا به‌شدارى ده‌كات.