برایان لاودروپ دوای 10 ساڵ نەخۆشی شێرپەنجەی تێپەڕاند

برایان لاودروپی ئەستێرەی دیاری تۆپی پێ رایگەیاند دوای 10 ساڵ جەنگان لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە دواجار سەركەوتنی بەرامبەر بەو نەخۆشییە تۆماركردوەو بەتەواوی چاكبۆتەوە.
برایان كە برای مایكل لاودروپە و تەمەنی 51 ساڵە 10 ساڵ بەر لە ئێستا توشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن راگەیاند و لەو كاتەشەوە بەتەواوی لە وەرزش دوور كەوتۆتەوە.
برایان یەكێك لە ئەستێرەكانی دانیمارك كە یۆرۆی 1992یان بردەوەو لەسەر ئاستی یانەكانیش لەگەڵ رینجەرز و بایرن مونشن و چێڵسی و ئەیاكس یاری كردوە.
سەبارەت بە چاكبوونەوەشی برایان وتی: دوای 10 ساڵ لە پشكنین و وەرگرتنی چارەسەر دواجار توانیم سەركەوتن بەرامبەر بە شێرپەنجە بەدەست بهێنم و بەتەواوی لە نەخۆشییەكە چاك ببمەوە.

هەواڵی دواتر

بایدن بڕیاری پێدانی 40 ملیار دۆلاری بە ئۆکراینا واژۆ کرد

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کە لە ئێستادا بە گەشتێک لە وڵاتانی ئاسیایە، پاکێجێکی هاوکاری ٤٠ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .