
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ورده‌كارى سه‌ردانه‌كه‌ى جه‌یمس جێفرى نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مریكا بۆ سوریا و باكورى خۆرهه‌ڵاتى سوریا (رۆژئاواى كوردستان) و هه‌رێمى كوردستان ئاشكراكرد.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، جه‌یمس جێفرى سه‌ردانى خۆرهه‌ڵاتى سوریای كردوه و ئێواره‌ى رۆژى یه‌كشه‌ممه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هێزه‌كانى سوریا دیموكرات “هه‌سه‌ده” و حزبه كوردیه‌كان و نوێنه‌رى هۆزه‌كانی دێره‌زور كۆبوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، له كۆبونه‌وه‌كاندا باس له به‌رده‌وامى هه‌وڵه‌كان بۆ مسۆگه‌ركردنى به‌زاندنى رێكخراوى داعش كراوه.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ئاشكراشیكردوه، نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مریكا بۆ سوریا دواتر سه‌ردانى شارى هه‌ولێرى كردوه و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه پێشوازیلێكراوه و دیدارێكیان سازكردوه، كه تێیدا باس له هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌قامگیرى ناوچه‌كه و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى گروپه توندڕه‌وه‌كان كراوه.
به‌یانی ئه‌مڕۆش جه‌یمس جێفرى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكى تایبه‌ت به ناوچه‌كه كۆده‌بێته‌وه و ده‌ستپێكی گفتوگۆكانیشی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه.