نوری بریمۆ به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كورد له سوریا (ئه‌نه‌كه‌سه) له هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایده‌كات، “جه‌یمس جێفری نوێنه‌ری ئه‌مریكا بۆ دوو هۆكار له ناوچهكهبو، یه‌كه‌م به‌هێزكردنی به‌ره‌ی ئه‌مریكا دژبه داعش له خۆرهه‌ڵاتی فورات، دووه‌م پێكهێنانی پێكه‌وه‌ژیانێكی سیاسیی و سه‌ربازیی له‌نێوان پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه‌دا”.
نوری بریمۆ له‌لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ وتویه‌تی “سه‌ردانه‌كه‌ی جه‌یمس جێفری بۆ باكوری سوریا و هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی به‌هێزكردنی به‌ره‌ی دژه داعشدا بوو، ئه‌نه‌كه‌سه، په‌یه‌ده، عه‌شائیره‌كان، كریستیان، ئه‌رمه‌نه‌كان و زۆر لایه‌نی دیكه‌ی بینی، ئه‌مریكییه‌كان روونن له ئیستانبوڵ و له قامیشلۆ و لێره‌ش ده‌ڵێن، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئێمه دورخستنه‌وه‌ی داعش و مه‌ترسییه‌كانی داعشه”.
ده‌شڵێت “جه‌یمس جێفری وه‌ك نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا خاڵێكی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی، پیرۆزبایكردنی كۆشكی سپی بو بۆ نزیكبونه‌وه‌ی لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی كورد له سوریا له یه‌كدی، ئه‌مریكییه‌كان خه‌ریكن له خۆرهه‌ڵاتی فوراتدا به‌ره‌ی دژبه داعش دروستبكه‌ن، دووه‌م ده‌یانه‌وێت پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی فورات، پێكهوهژیانێك پێكهوهبنێن، پێكه‌وه‌ژیانێكی سیاسیی و سه‌ربازیی و جێفری هاتوه بۆئه‌وه‌ی به‌ره‌ی ئه‌مریكا له خۆرهه‌ڵاتی فورات به‌هێزبكات”.
به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی (ئه‌نه‌كه‌سه) له هه‌رێمی كوردستان، ده‌رباره‌ی فیدرالییه‌ت یان لامه‌ركه‌زی-یش بۆ سوریا وتویه‌تی “له‌مدواییه‌دا ئه‌مریكا و روسیا وه‌ك دوو ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی له‌ناو سوریا، هه‌ردوولایان داوای لامه‌ركه‌زی ده‌كه‌ن، چونكه ده‌بینن پێكهاته‌كانی سوریا زۆرن كورد، عه‌له‌وی، توركمان، عه‌ره‌ب، كریستیان و چه‌ندانی دیكه ناكرێت وه‌ك حوكمی به‌عس به‌ڕێوه‌ببرێت، چونكه حوكمی به‌عس مهركهزییهتێكی فاشیل بو”.