ته‌رمی خانمه‌ ئه‌كته‌رێكی به‌ناوبانگ له‌ ماڵه‌كه‌یدا دۆزرایه‌وه‌

ته‌رمی یوكو تاكه‌ ئوچی ئه‌كته‌ر به‌ناوبانگی ژاپۆن كه‌ براوه‌ی چه‌ند خه‌ڵاته‌، له‌ ماڵه‌كه‌یدا له‌ تۆكیۆ دۆزرایه‌وه‌.
پۆلیسی ژاپۆن ده‌ستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆكاری مردنی ئه‌و خانمه‌ ئه‌كته‌ره‌ كردووه‌ و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان گومان ده‌كرێت خۆی كوشتبێت.
ئه‌و خانمه‌ ئه‌كته‌ره‌ ته‌مه‌ن 40 ساڵه‌، دایكی دوو منداڵ بووه‌ و ته‌رمه‌كه‌ی له‌ لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش ئه‌كته‌ره‌.
تاكه‌ ئوچی له‌ چه‌ندین فیلم و درامای به‌ناوبانگی ژاپۆندا رۆڵی گێڕاوه‌.

هەواڵی دواتر

بزوتنەوەی گۆڕان: كۆبونەوەیەكی راشكاومان لەگەڵ سەرۆكی هەرێم كردوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كردو دوای كۆبونەوە لەگەڵیاندا رایگەیاند: وەڵامدانەوەی لایەنەكان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .