نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، دەبێت بە زووترین کات جەنگی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لەسەر ناوچەی کارەباخ بوەستێت.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان داوایەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، دەبێت جەنگی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا بە زووترین کات بوەستێت.
ئەنجوومەنەکە داوا دەکات، دەبێت هەموو کێشەیەکی ناوچەکە لە رێگای دانوستاندن چارەسەر بکرێت، ئەمەش دوای ئەوەی ئەو ئەنجوومەنە بەهۆی کێشەی نێوان ئەو دوو وڵاتە، کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجامدا.
جەنگی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لەسەر ناوچەی کارەباخ بەردەوامە و هەردوولا یەکتر بە هەڵگیرسانی جەنگ تۆمەتبار دەکەن تاوەکو ئێستاش دەیان هاووڵاتی مەدەنی بەهۆی ئەو جەنگەوە گیانیان لەدەستداوە.