عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای ئایینی ئێران باس له‌وه‌ده‌كات سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی بێكاریگه‌ر ده‌بن و ده‌رفه‌تێكیشن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه ئابورییه‌كه‌یان به‌هێز و پته‌و بكه‌ن.
خامنه‌یی كه له رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه قسه‌ی بۆ رێوره‌سمێكی سه‌ربازی ده‌كرد، ره‌خنه‌ی توندی له ئیداره‌ی ئه‌مریكا گرت و دۆناڵد ترامپ و كه‌سه نزیكه‌كانی به “سه‌رسه‌ری” ناوبرد و وتی، دواجار واشنتۆن ئه‌وه‌ی له سزادانی ئێران بۆی ده‌مێنێته‌وه رووڕه‌شی و په‌شیمانییه.
باسی له‌وه‌شكرد، گه‌ڕان به‌دوای چاره‌سه‌ریی كێشه‌كانی ناوخۆی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كان هه‌ڵه‌یه، چونكه هیچ خێر و بێرێكیان له ده‌ره‌وه نه‌بینیوه.
ساڵی 2018 ئه‌مریكا وێڕای كشانه‌وه‌ی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، سزاكانی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پانده‌وه و له رۆژانی رابردووش‌دا سزای به‌سه‌ر 18 بانكی تری ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاند.
واشنتۆن جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه، كه تا ناچار كردنی ئێران به چوونه سه‌ر مێزی دانوستان بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی نوێ و گشتگیر له باره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمی و موشه‌كیه‌كه‌ی و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رده‌وام ده‌بێت له توندكردنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئه‌و وڵاته.
به‌هۆی سزاكانه‌وه ئابوری ئێران تووشی گه‌وره‌ترین قه‌یران بووه و به‌های دراوی نیشتمانی ئه‌و وڵاته بۆ نزمترین ئاستی له مێژوودا دابه‌زیوه و هه‌نارده‌ی نه‌وته‌كه‌شی به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌ومبوه‌ته‌وه و به‌شێكی زۆر له داهاتی هه‌نارده‌ی كاڵا و نه‌وته‌كه‌شی له ده‌ره‌وه بلۆك كراوه.