
رۆژنامه‌یه‌كى سكۆتله‌ندى بڵاویكردوه‌ته‌وه، هه‌رێمى كوردستان مافیایه‌كى به‌ریتانی ده‌ستگیركردوه، كه به ره‌گه‌ز عیراقییه و سه‌رۆكایه‌تى گروپێكى مافیا ده‌كات و له سلێمانی ده‌ستگیركراوه.
رۆژنامه‌ى “ده‌یلى ریكۆرد”ی سكۆتله‌ندی له راپۆرتێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، سه‌رۆكى گروپه مافیاكه، كه ناوى “كامه‌ران”ه له شارى سلێمانى به تۆمه‌تى هه‌ڵگرتنى چه‌ك ده‌ستگیركراوه، له‌كاتێكدا ویستویه‌تی دیدار له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه ئه‌نجامبدات، كه پێشتر فه‌رمانی كوشتنی داب‌و.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه، ناوبراو سێ كه‌سى دیكه‌ی له‌گه‌ڵدا بوه، كه ره‌گه‌زنامه‌ى به‌ریتانییان هه‌یه و هه‌موویان ده‌ستگیركراون.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، “كامه‌ران” له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ى هه‌وڵى كوشتنیداوه په‌یوه‌ندى كردوه و ئه‌ویش داواى لێكردوه بچێته عیراق و یه‌كتر ببینن بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كێشه‌كه‌یان، دواى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا چوه‌ته كوردستان بۆ بینینى، پێش یه‌كتربینینه‌كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه ده‌ستگیركراون.
رۆژنامه‌كه باس له‌وه‌ده‌كات، تائێستا ده‌سه‌ڵاتدارانى سكۆتله‌ندا هیچ لێدوانێكیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نه‌داوه، به‌ڵام ئه‌و دوژمنكارییه بوه به جیهانى، بارودۆخه‌كه‌ش بۆ “كامه‌ران” ئاڵۆز بوه، چونكه عێراق ناوچه‌ى شه‌ڕه و ئه‌سته‌مه كۆنترۆڵى سیستمى سیاسى و دادوه‌رى بكرێت.
“كامه‌ران” پێش ماوه‌یه‌ك له مه‌ودایه‌كى زۆر نزیكه‌وه له شوێنى نیشته‌جێبونى له شارى “گرینوك”ی سكۆتله‌ندا ته‌قه‌ى لێكراوه، به‌ڵام رزگارى بوه، پێشتریش 6 ساڵ به‌هۆى بازرگانیكردن به جگه‌ره‌ی نایاساییه‌وه زیندانیكراوه، كه ده‌سه‌ڵاتدارانی سكۆتله‌ندا پێیانوایه بڕى 28 ملیۆن پاوه‌ندی له‌و بازرگانییه نایاساییه به‌ده‌ستهێناوه.