ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وتى عیراق پێشنیارى دامه‌زراندنى كۆمپانیایه‌ك بۆ ئیداره‌دان و ده‌رهێنانى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
تائێستا هه‌رێمی كوردستان و عیراق له‌سه‌ر دۆسێی نه‌وت و بودجه و داهاته‌كانی دیكه نه‌گه‌یشتونه‌ته هیچ رێككه‌وتنێكی كۆنكرێتی و رۆژانه‌ش به‌رپرسانی هه‌ردوولا لێدوان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌ده‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه ئیحسان عه‌بدولجه‌بار له رێی میدیای فه‌رمیى عیراقه‌وه پێشنیارى ئه‌وه ده‌كات كۆمپانیایه‌ك بۆ ئیداره‌دان و ده‌رهێنانى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان دروستبكرێت، ده‌شڵێت “لێكتێگه‌یشتنى پۆزه‌تیڤ له‌نێوان حكومه‌تى فیدراڵی و هه‌رێمى كوردستان سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ى نه‌وت هه‌یه”.
باسى له‌وه‌شكردوه، گفتوگۆكان ته‌ئكیدله‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه لێكتێگه‌یشتن و بیرۆكه‌ى نوێ له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه هه‌یه بۆ ئیداره‌دانى كێڵگه نه‌وتییه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدراڵى.
هه‌روه‌ها به‌وته‌ی وه‌زیرى نه‌وتى عیراق، ئاراسته‌ى دانوستانه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌لأ به‌غدا به‌ره‌و گه‌یشتنه چاره‌سه‌رێكى ده‌ستوریی بۆ ناكۆكییه‌كان هه‌نگاوده‌نێت.