هۆشیار زێبارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان وه‌ڵامى په‌رله‌مانتارێكى فراكسیۆنی سادقونى سه‌ربه عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق ده‌داته‌وه و هێرشیش ده‌كاته‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران، چونكه تۆمه‌تباریان كردبو به به‌كرێگیراوى ئه‌مریكا و ئیسرائیل و داواى دادگاییكردنیان كردبو.
پێشتر حه‌سه‌ن سالم په‌رله‌مانتار، كه هاوكات فه‌رمانده‌یه‌كی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قه وتبوى “پێویسته سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر هۆشیار زێباری تۆماربكرێت، چونكه سوكایه‌تی به لیوایه‌كی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی كردوه”، به به‌كرێگیراوى ئه‌مریكا و ئیسرائیل و گه‌نده‌ڵیش تۆمه‌تبارى كردبو.
له‌به‌رانبه‌ر هۆشیار زێبارى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت “په‌رله‌مانتار حه‌سه‌ن سالم تۆمه‌ته‌كانی رژێمى له‌ناوچوى سه‌دامى روبهڕوكردوینهتهوه، كه دهیخستهپاڵ به‌رگریكاران و ئۆپۆزسیۆنى نیشتمانى و عیراقى به به‌كرێگیراو و ناپاك وه‌سفی ده‌كردن”.
هه‌روه‌ها جه‌ختده‌كاته‌وه، هیچ شتێك له بیركردنه‌وه‌ى سیاسى گشتگیر و ره‌گه‌زپه‌رستى و تاییفى په‌رله‌مانتارانى ئێستا نه‌گۆڕاوه، ئه‌وه‌ش كاره‌ساتێكى گه‌وره‌یه.