گوتەبێژی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئەحمەد مەلا تەڵاڵ رایگەیاند، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانەی خۆی لە بەغدا سڕكردووە.
مەلا تهڵاڵ گوتی: به هۆی ھەوڵەكانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، مستهفا كازمی، ئهمهریكا بڕیاری داوه پرسی داخستنی باڵیۆزخانهكهی له بهغدا ههڵپهسێرێت، بەڵام بڕیارەكە ھەیە و رێكەوتی جێبەجێكردنی دەستنیشان نەكراوە تا ئەو كاتەی ھەڵسەنگاندن دەكرێت.
سەبارەت بە پەیوەندییەكانی بەغدا و لەندەن مەلا تەڵاڵ گوتیشی: سەردانەكەی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ بەریتانیا گرنگ و ھەمەلایەن بوو بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی ھاریكاری ستراتیجی و ئابووری و سەربازی، بە تایبەتی شانشینی یەكگرتوو ھاوبەشێكی سەرەكییە لە شەڕی داعشی تیرۆرست.