جیراڵد دارمانان وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ئاشكرایكرد، لە پرۆسەیەكدا 76 مزگەوت دەكەنە ئامانج و ژمارەیەك لەو مزگەوتانە لەوانەیە دابخرێن.
جیراڵد دارمانان لە تویتەرەوە نوسیویەتی “لە چەند رۆژی داهاتودا لە پرۆسەیەكدا 76 مزگەوت دەكەینە ئامانج و پشكنینیان بۆ دەكرێت”.
باسی لەوەشكردوە، ئەو هەنگاوە جوڵەیەكی گەورە و بێ پێشینەیە دژی جوداخوازیی، ئەو مزگەوتەی كە پێویست بكات دابخرێت، دادەخرێت.
سەرچاوەكانی هەواڵی فەرەنسا ئەوەیان ئاشكراكردوە، لەنێو ئەو مزگەوتانەدا 18یان بەتایبەتی دەكرێنە ئامانج و رێوشوێنی خێرا لە دژیان دەگیرێتەبەر و لەوانەیە روبەڕوی داخستن ببنەوە.