بەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی تەقاندنەوەی دوو بۆمبی چێنراو لەناو كێڵگەی نەوتی خەبازە لە پارێزگای كەركوك، ئاگر لە دوو بیرە نەوت كەوتەوە.
سەرچاوەیەك لە قەزای دوبز لە باكوری خۆرئاوای كەركوك، كە نەیویستوە ناوی ئاشكرابكات، بە ئاژانسی ئەنادۆڵی وتوە “بەیانی ئەمڕۆ دوو بۆمبی چێنراو لەناو كێڵگەی نەوتی خەبازە تەقیونەتەوە و بەهۆیەوە ئاگر لە دوو بیرە نەوت كەوتوەتەوە”.
سەرچاوەكە وتوشیەتی “تیمەكانی ئاگركوژێنەوە گەیشتونەتە شوێنی تەقینەوەكە و سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن”.