كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی عیراق ئیدانه‌ی توندوتیژیه‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی ده‌كات و داواش له خۆپیشانده‌ران ده‌كات هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌ن بۆ پاراستنی موڵك و ماڵی گشتی و تایبه‌تی.
كۆمسیۆنه‌كه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، به‌دواداچون بۆ روداوه‌كانى خۆپیشاندانه‌كانى پارێزگاى سلێمانى ده‌كات، كه به‌هۆى دواكه‌وتنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك كوژراو و بریندار له ریزه‌كانى خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كاندا تۆماركراون، به‌جۆرێك تائێستا 8 كوژراو و 54 بریندار له‌نێوان رۆژانی 3-9ی 12 تۆماركراون، هه‌ندێك له خۆپیشانده‌ران باره‌گا حزبیه‌كان و دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌تیان سوتاندوه، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان بڕیوه و كه‌ناڵێكى ئاسمانى داخراوه، هه‌روه‌ها لایه‌نه ئه‌منیه‌كان قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆیان راگه‌یاندوه.
كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی عیراق جه‌خت له مافى ئازاى راده‌ربڕین و خۆپیشاندانى ئاشتیانه ده‌كاته‌وه و داواش له هه‌ردوولا ده‌كات خۆیان به‌دوربگرن له توندوتیژى، هه‌روه‌ك داوا له حكومه‌تى فیدراڵی و هه‌رێم ده‌كات كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ربكه‌ن و وه‌ڵامى خۆپیشانده‌ران بدرێته‌وه.