ئه‌ڵمانیا ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر به‌كارهێنانى ڤاكسینێك دا كه نرخى یه‌ك ڤاكسین زیاتر له 2000 یۆرۆیه و 200 هه‌زار دانه‌ى لێكڕیوه.
یه‌نس سبان وه‌زیرى ته‌ندروستى ئه‌ڵمانیا به رۆژنامه‌ى “بێڵد زونتاگ”ى وڵاته‌كه‌ى وتووه: 200 هه‌زار ڤاكسینیان كڕیوه كه نرخه‌كه‌ى 400 ملیۆن یۆرۆیه “487 ملیۆن دۆلار”.
ڤاكسینه‌كه بریتییه له دژه ته‌نى “مۆنۆكلۆنهڵ”، و دواى وه‌رگرتنى ڤاكسینه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ى بارودۆخیان خراپه ،رێگه له خراپتربونى بارودۆخ و مردنى كه‌سه‌كه ده‌گرێت، پێشتریش دۆناڵد ترامپیش دواى توشبونى به كۆرۆنا به‌هه‌مان ڤاكسین چاره‌سه‌ر كرا.
وه‌زیرى ته‌ندروستى ئه‌ڵمانیا جه‌ختیله‌وه‌شكردوه‌ته‌وه: له سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوه‌وه وه‌كو یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تى یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌ستده‌كه‌ن به به‌كارهێنانى ڤاكسینه‌كه، و له‌سه‌ره‌تاشدا له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كان به‌كارده‌هێنرێت