• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
هه‌ینی, كانونی دووه‌م 27, 2023
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
وەڵامێکی پێویست، زۆریش ماوە بۆ وتن

وەڵامێکی پێویست، زۆریش ماوە بۆ وتن

by بەرێوەبەر
ئازار 17, 2021
in سلایدشۆ, کوردستانی, هەواڵ, وتار
0
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

بەختیار مستەفا ئەمین

زۆرجار قسە و باسی بزوتنەوەی گۆڕان و بەرپرسەکانیان لە کۆبونەوە تایبەتەکاندا، سەبارەت بە مەسەلەی موڵک و ماڵی بزوتنەوەی گۆڕان و پارەو پوڵی کاکم ( نەوشیروان مستەفا ) ئەبیستینەوە ، ئێمە لە سەرەتاوە وەک بەشێک لە کێشەی ناوخۆی بزوتنەوەکە و ململانێی دەسەڵات سەیرمانکردوە ، بەڵام کاتێک ( عومەری سەید عەلی رێکخەری گشتی بزوتنەوەکە ) لە کۆبونەوەی گشتیدا و لە سیانزەی ئازاری ئەمساڵدا، لە میدیا و دەزگاکانی راگەیاندنەوە، بۆ رای گشتی قسە ئەکات و ناهەقی و بێ ویژدانی و تەنانەت سوکایەتی بە مێژوی بیر و کاری سیاسی کاک نەوشیروان و هاوڕێکانی ئەکات ، ناچارمان بە وەڵامدانەوەیەک بۆ ڕای گشتی ئەکات و تیایدا، ڕاشکاو هەندێ هەقیقەت بۆ مێژو بخەینە روو .بەندە زیاتر لە پەنجا ساڵ لە گشت وێستگەکانی خەبات و پێشمەرگایەتیدا، هاوڕێ و پشتیوان و هاوسەنگەری کاکم ( نەوشیروان مستەفا ) بوم، تا ئەو رۆژەی دوا هەناسەی داوە پێکەوە و لە نزیکەوە لە تەکیدا بوم ، گەر بنوسم و قسە بکەم ( کە هیوادارم لە ئایندەیا بتوانم ) زۆر هەیە بۆ وتن .

یەکەم : سەبارەت بە پارە و پوڵ و موڵک، لێرەوە رایدەگەیەنم کە کاکم نەوشیروان مستەفا لە سەرەتای ( شۆڕشی نوێ ) وە ، هەمیشە دارایی شۆڕشی لابوە و دەسەڵاتی خەرجی هەبوە ، لە بزوتنەوەی گۆڕانیشدا، بەهەمان شێوە !! بەڵام هەرگیز نە خۆی بەخاوەنی زانیوە و نە بە شێوەیەک رەفتاری کردوە کە خۆی خاوەنداری بکات ، ئەوەندە بەسە بڵێم خەرجی ماڵەکەی لە پشکێکی ( بازاڕی میترۆ ) وە ئەکرا و ئەو چەندان ملیۆن دۆلارەش کە باسی ئەکەن بۆ بزوتنەوەکە و پرۆژە سیاسیەکەی خەرج ئەکرا ، خەرجی خەستەخانە و کرێی خانوەکەی لەندەن هاوڕێکانی وەک یارمەتی بۆیان خەرجکردوە و دەستی بۆ پارەی بزوتنەوەکە نەبردوە ، ئەوانیش لە ژیاندا ماون . بۆیە هەر کەس ولایەنێک وەک موڵکی شەخسی کاک نەوشیروان رەفتار بەو موڵک و پارە جێماوانەوە بکات، جگە لە ناشرینکردنی مێژوی ئەو پیاوە هیچیتر نیە، هەمو بیرکردنەوە و پلانیشی بۆ چارەنوسی زەوی گردی زەرگەتە ( کاریشی بۆ کردبو ) ئەوەبو بکرێ بە وەقف لەسەر زانگۆی سلێمانی و وەک شارێکی رۆشنبیری گەشەی پێ بدرێت . بۆیە هەواڵی تاپۆکردن و گواستنەوەی موڵکایەتی گردەکە لە پرسەکەیدا، ئێمەی تاسان و توشی شۆکی کردین .

دووەم : سەبارەت بە جێگرەوە و دەسەڵاتی مناڵ و خزمەکانی بیروباوەڕی ئەو زاتە زۆر رون و ئاشکرا بوە ، هەمیشە لای خۆمان و بە مناڵەکانی وتوە کە حەزناکات کاری سیاسی بکەن و تەنانەت چەند جارێک بە ئێمەی ئەوت کە با لەکۆڕ و کۆبونەوەدا بێن و فێری ماریفەت و تێکەڵاوی کۆمەڵایەتی ببن . بۆ دەسەڵات و جێگرەوەی پۆستی رێکخەری گشتی بزوتنەوەکەش ئەو سەروەختەی کە دکتۆرەکانی بێ ئومێدیانکرد لەوەی چاکبێتەوە ، چەند مانگێ پێش وەفاتی لە خەستەخانەی (مارسدنی مەلەکی بەریتانیا ) پەیامێکی بۆ هاوڕێکانی لە بزوتنەوەکەدا نارد و داوای لێکردن پێش کۆچی خۆی هەڵبژاردنێک بۆ رێکخەری گشتی بکەن، پێی خۆش بو پێش مەرگی رێکخەری گشتی نوێ ببینێ و ببیستێ ، هەرگیز نە کەسی بۆ ئەو پۆستە راسپاردوە و نە داواشیکردوە کەسێکی دیاریکراو جێگرەوەی بێت ، ئەو پەیامە نەگەیشت یان کاری پێنەکرا !! نەمانزانی بۆ ؟

لەکۆتاییدا، بە پێویستی ئەزانم بڵێم :

ئەوەی لە دوای هەڤدەی مایسی دوهەزار و هەڤدەوە ، دەستە و گروپە جیاوازەکانی گۆڕانی گردەکەی زەرگەتە لە چەواشەکاری و لادان و شکاندن وسوکایەتی بە مێژو ، فیکر و کاری نەوشیروان مستەفا کردویانە، هەرگیز هیچ دوژمنێکی دەرەوە و نەیارێکی ناوخۆ نەیتوانیوە پێی بکات ، ئەو فەرهەنگە لە کاری سیاسی و خەبات و پێشمەرگایەتی نەوشیروان مستەفا سەروەتێکی گەورەی نەتەوە و نیشتیمانەکەمان بوە، بە خوێن و ماندوبونی هەزاران پێشمەرگە و کەمئەندامی سەنگەر و سەدان هەزار قوربانی بۆ میلەتەکەمان بە دەست هاتبو ، دەبێت هەرواش بمێنێتەوە . هەمو ویژدانێکی زیندوش تەنیا ئەو بەڵگەیەی بەسە کە چۆن رێکخەر و سەرکردایەتی بزوتنەوەکە پاش مردنی کاک نەوشیروان، وەک تۆڵە کردنەوەیەک لە هەڵپەی هاوپەیمانی و چونە ئەو حکومەتە حیزبیەدا بون، کە بە تۆمەتی تیرۆر و کوشتن و تێکدانی ئاسایشی کوردستان فەرمانی گرتنیان بۆ کاکم ( نەوشیروان مستەفا ) دەرکردبو، بۆ گەڕاندنەوەی مافی مێژویی و رێزی پەنجا ساڵ تێکۆشانی، پێیان وترا ! بەڵام ئەوان هەر بە مەبەست داوای لێبوردنێکیان لەو حیزب و دامودەزگایانە مەتڵەب نەبو .

ShareTweetShare
Previous Post

ترامپ: لایەنگرانم دەیانەوێت خۆم بپاڵێومەوە

Next Post

ئاژانسی دەرمانی ئەوروپا لە بارەی ڤاكسینی ئەسترازینكاوە دڵنیایی دەدات

بەرێوەبەر

Next Post
ئاژانسی دەرمانی ئەوروپا لە بارەی ڤاكسینی ئەسترازینكاوە دڵنیایی دەدات

ئاژانسی دەرمانی ئەوروپا لە بارەی ڤاكسینی ئەسترازینكاوە دڵنیایی دەدات

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ