
به‌پێی ریزبه‌ندێكی جیهانی بۆ جاری چواره‌م له‌سه‌ر یه‌ك وڵاتی فینله‌ندا وه‌ك به‌خته‌وه‌رترین وڵاتی جیهان بۆ ساڵی 2021 ده‌ستنیشانكراوه.
هه‌ر به پێی ئه‌و ریزبه‌ندییه وڵاتانی ئایسله‌ندا و دانمارك و سویسرا و هۆڵه‌ندا، له پله‌كانی دووه‌م تا پێنجه‌می ئه‌و وڵاتانه‌دان كه دانیشتوانه‌كانیان به‌خته‌وه‌رترینن له جیهاندا.
ئه‌مریكا به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی پێشوو چوار پله له ریزبه‌نده‌كه‌دا هه‌ڵكشاوه و له پله‌ی 14هه‌میندایه و به‌ریتانیاش پێنج پله پاشه‌كشێی كردووه و چووه‌ته پله‌ی 18.
له ریزبه‌ندكردنی به‌خته‌روه‌رترین وڵاتاندا پشت به‌ستراوه به پێوه‌ره‌كانی ئاستی داهات، ئاسایش، ئازادی، مامناوه‌ندی ته‌مه‌ن، ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌ندروستی و چه‌ند پێوه‌رێكی تر .
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و ریزبه‌ندییه ئه‌فغانستان له كۆتا پله‌دایه و زیمبابۆی و روانداش به جیاوازییه‌كی كه‌مه‌وه له پێش ئه‌و وڵاته‌وه‌ن.