ئەزهەر سەمەد/ ڕۆژنامەنووس
بەش بەحاڵی خۆم زیاتر بە شێخ لاهور و کاک بافڵ سەرسامم چوونکە ئەوان ڕاشکاوانەتر داکۆکی لەمافی ئەندام و لایەنگری یەکێتی و هاوڵاتیانی هەرێم دەکەن , بەڵام قوباد تاڵەبانی بەهۆی سروشتی خۆییەوە بێت یان بەهۆی پێگەکەی بێت لەناو حکومەت نەرمترە بەڵام لە بابەتی بودجەی عێراق و پشکی هەرێم دەبێت ڕۆڵی لەبەرچاو بگیرێت چوونکە:
_ ئەگەر قوباد تاڵەبانی نەبوایە کێ ئامادەبوو ئەوەنە بچێتە بەغداد و وەڕس نەبێت لەگفتووگۆ.
_ قوباد تاڵەبانی گوێ ی لەڕەخنەی و تانە و تەشەرەی خەڵکی نەگرت سووربوو لەسەر ئامانجەکەی و بەدی هێنا.
_ لەپێناو قووتی خەڵک قوباد لەبەغداد دەچووە ماڵی بەرپرسی وا کە جاران خەونیان بوو یەک وێنە لەگەڵ باوکی قوباد بگرن.
_ قوباد وەک بەرپرسەکانی دیکەی نەکرد و چووە بارەگای کەناڵەکان تاوەکو وێنە شێواوەکەی کوردستان لەلای بەغداد ڕاستبکاتەوە.
کەواتە پێویستە لەکاتی هاتنەوە قوباد تاڵەبانی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی پارتی و نوێنەرانی حیزبەکان بچنە فڕۆکەخانە و بەچەپکێک گوڵەوە بەخێرهاتنەوەی تاڵەبانی بکەن چوونکە ئەگەر مامی بچووک نەبوایە ئەم حکومەتەی ئێستا کە (پ د ک) باڵادەستە لەناوی مووچەی خەڵکی پێ دابین نەدەکرا تەمەنی حکومەتەکەش زۆر درێژ نابوو لەبەرئەوەی خەڵکی سەبری ئەیوبیان نیە هەر چاوەڕێبن بۆیە دەبێت سووپاس گوزاری قووباد بن کە توانی بەسیما گەنجە و پڕ بەرائەتەکەی کوردستان لەقەیران ڕزگار بکات.