تانه‌ له‌ پشكى هه‌رێم له‌ پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ ده‌درێت

هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى 3 تانه‌ له‌ پرۆژى یاساى بودجه‌ بدات و یه‌كیان تایبه‌ته‌ به‌ پشكى هه‌رێمى كوردستان، په‌رله‌مانتارێكى هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ش داوا له‌ سه‌رۆك كۆمار ده‌كات بڕگه‌یه‌ك بگه‌ڕێنێته‌وه‌ په‌رله‌مان.
عالیه‌ نوسه‌یف په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌: ده‌وڵه‌تى یاسا سێ تانه‌ی له‌سه‌ر یاسای بودجه‌ ئاماده‌كردوه‌، په‌یوه‌ستن به‌ “وانه‌بێژان”، “نرخی دۆلار” و “پشكی هه‌رێمى كوردستان”. 
رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، هێشتا دۆخه‌كه‌ له‌باره‌ بۆ راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان و هه‌ڵگرتنی سته‌م له‌سه‌ر وانه‌بێژانی خۆبه‌خش، داواشی له‌ سه‌رۆك كۆمار ده‌كه‌ن تانه‌ له‌ بڕگه‌ی تایبه‌ت به‌ وانه‌بێژان بدات و بیگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان.
له‌ ماوه‌ى رابردودا پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ به‌ زۆرینه‌ى ده‌نگ له‌ناو ته‌لارى په‌رله‌مان په‌سه‌ند كرا، به‌ڵام چه‌ند هاوپه‌یمانى و فراكسیۆن و په‌رله‌مانتارێك ناڕازى بون له‌ پرۆژه‌ یاساكه‌ و ده‌نگیان پێنه‌دا و چونه‌ ده‌ره‌وه‌، یه‌كێك له‌وانه‌ش ده‌وڵه‌تى یاسا بوو.

هەواڵی دواتر

بایدن بڕیاری پێدانی 40 ملیار دۆلاری بە ئۆکراینا واژۆ کرد

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کە لە ئێستادا بە گەشتێک لە وڵاتانی ئاسیایە، پاکێجێکی هاوکاری ٤٠ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .