ئەمڕۆ سێشەممە 27-04-2021 وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوو مووچەییەکان لە گەنجینەکان دەمێننەوە تاوەکو ئەو کاتەی بڕیار لە یاسایی بوون و یاسایی نەبوونیان دەدرێت.
لەبارەی شێوازی لێکۆڵینەوە لە یاسایی نەبوونیان، لە راگەیێندراوەکەدا سی رێکار خراوەتە روو کە ئەمانەن :
1. پێكهێنانی لیژنه‌ی تایبه‌ت له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان.
2. پشتڕاستکردنەوەی یاسایی بوون بۆ دوو مووچه‌ی راگیرا‌و.
3. ئاراسته‌كردنی نووسراوێك له وه‌زاره‌ت و ئەو فه‌رمانگه‌ی مووچەکەی تێدا راگیراوە بۆ گه‌نجینه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌مه‌به‌ستی خه‌رجكردنی مووچه راگیراوه‌كان له دوای ته‌واوبوونی رێكاره‌كانی سه‌ره‌وه راستەوخۆ خه‌رجده‌كرێت لەلایەن گەنجینەکانەوە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، “وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هۆكار نییه بۆ دواكه‌وتن و راستاندن و وه‌رگرتنه‌وه‌ی مووچه‌كان. به‌ڵكو وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان خۆیان سه‌رپشكن له جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی مووچه‌كانیان له گه‌نجینه‌كان”.