• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
چوار شه‌ممه‌, ئازار 29, 2023
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی موچه‌ی شه‌هیدان رونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

Iraqi dinars bills stacked background. 3D illustration.

له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی موچه‌ی شه‌هیدان رونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

by بەرێوەبەر
نیسان 27, 2021
in سلایدشۆ, کوردستانی, هەواڵ
0
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

بریكاری وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالكراوانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لیژنەیەكی تایبەتمەند بۆ گواستنەوەی مووچەی تەواوی شەهیدان لە وەزارەتەكانی تری حكوومەتی هەرێم بۆ سەر وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان پێكهاتووە و، ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانیش بۆ رێكارەكانی دەرچووە.
بەرەڤان حەمدی، بریكاری وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالكراوانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی وتووه‌ “بەپێی یاسای ژمارە 2ی ساڵی 2020 و رێكاری ژمارە 4ی 2020ی چاكسازی لە هەرێمی كوردستاندا، كە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانیشی بۆ دەرچووە،‌ پێویستە سەرجەم دۆسیەی شەهیدان لە تەواوی وەزارەتەكانی دیكە ئاڕاستەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان بكرێت، بۆ ئەم مەبەستەش رێكارێكی تایبەت لە نێوان وەزارەتی كاروباری شەهیدان و وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ دانراوە و لیژنەش پێكهێنراوە، كە بەشی زۆری دۆسیەكان لەم سێ وەزارەتەن و لەگەڵ وەزارەتی داراییش هەماهەنگی دەكرێت”.
باسی له‌وه‌شكردووه‌: “لیژنەكە دەستبە كاربووە و هیچ رێگرییەكی یاسایی نەماوە بۆ كاری لیژنەكە ، كە رێكارەكە ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانی بۆ دەرچووە و لەم هەفتەیەدا لە وەقایعی كوردستان بڵاو دەكرێتەوە، كە پاش بڵاوبوونەوەشی، ئەم پرۆسەیە لە رێگای لیژنەی تایبەتمەندی نێوان وەزارەتەكانەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەوەی كە دۆسیەكانیان بەو مووچەیەی كە ئێستا وەریدەگرن لە وەزارەتە تایبەتمەندەكانی خۆیانەوە دەگوازرێنەوە سەر وەزارەتی كاروباری شەهیدان”.
رونیشیكرده‌وه‌: “بۆ ئەم قۆناغە بەپێی ئەو سیستمە مووچەیان دەبێت كە هەیانە، ‌بۆ ماف و ئیمتیازاتەكانیشیان بەپێی یاسای ژمارە (9) ماف و ئیمتیازاتەكانیان پێ دەدرێت كە لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێیان دەدرێت”.
بریكاری وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالكراوان راشیگه‌یاندووه‌، “سەبارەت بە شەهیدانی شەڕی داعشیش، لە ماوەی ساڵانی رابردوودا تەنها مووچەكانیان لەبەر جیاوازیی مووچە لە وەزارەتی پێشمەرگە مابوو، ئەگەرنا وەكو ماف و ئیمتیازات و خوێندن و دابەشكردنی زەوی لەلایەن وەزارەتی شەهیدانەوە چاودێری دەكرا و پشتگیرییان پێ دەدرا، بۆ ئەوەی لە دامودەزگا فەرمییەكان هاوكاری و كارئاسانییان بۆ بكرێ”.
لەبارەی هۆكاری گواستنەوەی دۆسیەی شەهیدانەوە، بەرەڤان حەمدی وتی: “مەبەست لەم گواستنەوەیە، یەكخستن و رێكخستنی لیستەكان و دۆسیەكانی شەهیدانە لە وەزارەتی شەهیدان، هەروەها ئەو ماف و ئیمتیازاتانەی لە وەزارەتی شەهیدان هەیە، بە كەسوكارەكانیان بدرێت”.

ShareTweetShare
Previous Post

لیژنه‌ی باڵای تۆماری بایۆمه‌تری روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

Next Post

راگەیێندراوی وەزارەتی دارایی لەبارەی راگرتنی دوو مووچەیی

بەرێوەبەر

Next Post
راگەیێندراوی وەزارەتی دارایی لەبارەی راگرتنی دوو مووچەیی

راگەیێندراوی وەزارەتی دارایی لەبارەی راگرتنی دوو مووچەیی

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ