
لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری روونكردنهوهیهك لهسهر وتهی پهڕلهمانتارێكی پارتی بڵاودهكاتهوه كه رایگهیاندبوو سەرپەرشتیاری لیژنەى باڵاى تۆماری بایۆمەتری (كه قوباد تاڵهبانی، جێگری سهرۆكی حكومهته) ئیمزا لەسەر ئەو فەرمانە ناکات کە بڕە مووچەی نایاسایی و بن دیوارەکان فەسڵ بکرێن.
لیژنهی باڵای بایۆمهتری رایگهیاندووه، وەک لیژنەى باڵاى تۆماری بایۆمەتری ئەو ووتانەى ئەو پەرلەمانتارە رەت دەکەینەوە و رایدەگەیەنین؛ بەهیچ شێوەیەک شتی لەو جۆرە نییە و دوا بڕیاری لیژنەش لەبارەیەوە ئەوە بوو كە مووچەی ١٦٥٠٥ كەس كە فرە مووچەی نایاساییان ھەبوو راگیراوە و لەھەمانكاتددا ئێستا لێكۆڵینەوە دەكرێت لە موچەی زیاتر لە ٣٦٠٠٠ مووچەخۆریتر و دواتریش بڕیار لەسەر ئەوانیش دەدرێت.
راشیانگهیاندووه، بۆیە دیارە ئەو پەرلەمانتارە بەڕێزە لەبێ ئاگایی خۆیەوە ئەو قسانەی كردووە، بۆ هەموو لایەکیشی روون دەکەینەوە کەپرۆسەى بایۆمەتری بەردەوامە و یەکێکە لە دەستکەوتە گرنگەکانی کابینەکانی هەشت و نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان.