دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاردی ناو به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیان، سه‌ردانی شاری سلێمانی كرد، رایگه‌یاند، لیژنه‌یه‌ك پێكده‌هێنن و هه‌ركه‌سێك كه‌مته‌رخه‌می كێشه‌ی به‌شه‌ئاردی مانگانه بێت روبه‌ڕوی سزا ده‌كرێته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی، رۆژی چوارشه‌ممه 19/5/2021 كه‌مال موسلیم، وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی بۆ به‌دواداچون له‌باره‌ی گله‌یی هاوڵاتیان له‌سه‌ر جۆر و كوالێتی به‌شه ئاردی مانگانه سه‌ردانی شاری سلێمانی كرد و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری دروستكراوی دانه‌وێڵه‌ی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی و خاوه‌ن ئاشه‌كانی كۆبوه‌وه.
هه‌ر به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رجه‌م كێشه و گرفته‌كان و هۆكاری خراپی جۆری ئاردی ناو به‌شه خۆراكی مانگانه تاوتوێكراون، كه به‌شێك له كێشه‌كان په‌یوه‌ندی به جۆری گه‌نمه‌كه‌وه هه‌یه، به‌شێكیشیان په‌یوه‌سته به پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم، هه‌روه‌ها شێوازی هه‌ڵگرتنی گه‌نمه‌كه و ئاشه‌كانیش هۆكاری دیكه‌ی كێشه‌كه‌ن، هاوكات گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه كراوه.
دواتر كه‌مال موسلیم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌سته به حكومه‌تی فیدڕاڵ، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ده‌كه‌ن، ” داوامان كردوه نوێنه‌ری ئێمه‌ش له خاڵه سنورییه‌كان ئاماده‌یی هه‌بێت و بۆئه‌وه‌ی به‌پێی توانای خۆمان رێگر بین له هێنانی كاڵای خراپ”.
وتیشی، “لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه پێكده‌هێنین بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه‌ی په‌یوه‌ستن به خراپی جۆری گه‌نم و ئارد دوای به‌دواداچون و ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی لیژنه‌كه سه‌رپێچیكار هه‌ر كه‌سێك بێت روبه‌ڕوی سزای ده‌كه‌ینه‌وه”.