رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، ئه‌و ئه‌و ئامارانه‌ی له باره‌ی مردن به كۆرۆناوه بڵاوكراونه‌ته‌وه زۆر كه‌متره له ئاماری راسته‌قینه و پێشیوایه له نێوان شه‌ش بۆ هه‌شت ملیۆن كه‌س تائێستا به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له راپۆرتی ساڵانه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیدا هاتووه، ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ساڵی 2020 به كۆرۆنا مردوون لانیكه‌م سێ ملیۆن كه‌سه، واته یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار كه‌س زیاتر ه‌و ئاماره‌ی پێشتر به فه‌رمی راگه‌یه‌نرابوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه ته‌نها تا مانگی ئایاری ئه‌مساڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی راسته‌وخۆ به هۆی كۆرۆناوه مردوون زیاتر له سێ ملیۆن و 400 هه‌زار كه‌سه.
سه‌باره‌ت به جیاوازی له نێوان ئاماری ره‌سمی و ئاماری راسته‌قینه‌ی مردن به كۆرۆنا به‌رپرسێكی سه‌ر به ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاندووه، پێده‌چێت ئه‌و جیاوازیه به هۆی ئه‌وه‌وه بێت كه به‌شێكی زۆری حاڵه‌ته‌كانی مردن به كۆرۆنا له هه‌ندێك وڵات تۆمار نه‌كراون، هه‌ر وه‌ها له هه‌ندێك ناوچه‌ش به هۆی كه‌ره‌نتین و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و پڕبوونی نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه به‌شێك له تووشبووان نه‌گه‌یه‌راونه‌ته نه‌خۆشخانه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه به پێی ئاماره فه‌رمیه‌كان تائێستا سێ ملیۆن و 451 هه‌زار حاڵه‌تی مردن به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان راگه‌یه‌نراوه.