
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاشكرای كرد، زیاتر 40 هەزار ڤاكسینی تریان بەدەست گەیشتووە و بەسەر پارێزگاكان بە هەرێمی كوردستانیشەوە دابەش كراون.
كۆمپانیای گشتی بازاڕ كردن دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكانی سەربە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە بەیاننامەیەكی بڵاوی كردووەتەوە، زیاتر لە 40 هەزار ڤاكسینی دژە كۆرۆنا گەیشتووە.
رونیشكراوەتەوە، ڤاكسینەكە لە رێگەی فێنككەرەوەی تایبەتەوە لە یەك كاتدا بەسەر سەرجەم پارێزگاكاندا بە هەرێمی كوردستانیشەوە دابەش كراوە.
بەپێی دوایین ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی عێراق، تائێستاش زیاتر لە 4 ملیۆن كەس لە عێراقدا ڤاكسینەكانی دژە كۆرۆنایان وەرگرتووە و ئەوەش یەكێكە لە هۆكارەكانی كەمبوونەوەی ژمارەی توشبووان بە پەتاكە.
