
ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا بە زۆرینەی دەنگ دژی رێكەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بڕیاریدا و هەروەها رەتیكردەوە، سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە، ئەنجومەنی پیران ئێوارەی رۆژی چوارشەممە بە زۆرینەی دەنگ پێشنیازێكی پەسەند كردووە، كە تێیدا رێگە بە هیچ گرێبەستێك نادات لەگەڵ ئێران بكرێت سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی.
ئاشكراش كراوە، هەروەها رێگە بە هیچ گرێبەستێكیش نادات كە سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت، پێشنیازەكەش لەلایەن 62 ئەندامی ئەنجومەنەكەوە پەسەند كراوە و تەنها 33 ئەندام رەتیان كردووەتەوە.
پێشنیازەكە لەلایەن ئەندامانی كۆماریەكان لە ئەنجومەنی پیران پێشكەش كرابوو، كە بریتی بوو لە پێداچوونەوە بە یاسای ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ داهێنان و ركابەری، كە ئامانج لەو یاسایە روبەڕوبوونەوەی چینە.