
واژۆ
دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا دەكات، هەرێمی كوردستان وەك ناوچەیەكی هەستیار لە رووی بەڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەرەكانەوە بناسێنرێت.
دیندار زێباری لە وتەیەكدا لە كۆنفڕانسی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە عەقڵییەكان وتی، ژمارەی ئەو كەسانەی بەتۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان لە هەرێمی كوردستان دەستگیر كراون گەیشتوونەتە 3 هەزار و 300 كەس.
باسی لەوەشكردووە، ئەو ئامارە زۆر مەترسیدارە و لە ئێستادا روبەڕووی مەترسییەكی گەورەی بڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر بووینەتەوە.
رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان داواش لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات، هەرێمی كوردستان لە پاڵ حكومەتی فیدراڵی بخرێتە سەر نەخۆشەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و داواش دەكەن هەرێمی كوردستان وەك ناوچەیەكی هەستیار لە رووی بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەكانەوە بناسێنرێت.