هاوکار گۆمەشێنی
ئاخر لە هەرێمێک دەژین سەرخان و ژێرخانی ئاڵتوونە،ئەو هەرێمەی هێچی نیە جگە لە پارە تەنهاو تەنها پارەی زۆرە، کەچی ژیانی هاوڵاتیەکانی لەو مەینەتی و وێرانەو ڕەزالەتەدابێ ئەگەر عەرەب و بەگلادیشی و فلیپینی و هیندی و تەواوی بیانیەکان لابەی (٥) ئێمە ملیۆن کەسین، کەچی بەو هەموە داهات و پارە زۆریە ئەوە ژیان و گوزەرانی تاکەکانی خۆی بێت!
ئەم باوکە،ئەم پیرە پیاوەم بینی بەدیار فرۆشتنی گۆرەویەوە دانیشت بوو جگە لەوەی سەرمایی بوو ، دیاربوو لەناخەوە خەمێک قوڵی هەڵگرتبوو، لەبەر خۆشیەوە (دەگریا) من هەندەیتر تف و لەعنەتم لەو دەسەڵات و بەڕێوەبردنە کرد ،ئاخر بۆ واتان لەو میللەتە قوڕبەسەرە کرد لەبری ئەوەی لە شاخ و لە شار خزمەتی کردن پاداشتەکەیان ئەوە بوو ئەوها ڕسوا بکرێن!؟ مامە گیان خوای گەورە خەجاڵەت و سەرشۆڕیان بکات ،تۆو ئەو میللەتە شایەنی ئەو ژیانە پڕ لە تراژیدیایە نین، بەڵام بەداخەوە کە ئەوانە نە گوێیان دەبیستێ و نە چاویان دەبینێ و نە زمانیشیان دێتە گۆ، ئەوانە کۆمەڵێک چەتەو نیشتمان فرۆشن بەربونەتە گیانی خاک و سامان و ژینگەو ئەو میللەتە. مامە گیان ببورە کەچاوم بەتۆ کەوت گەلێک بیرەوەری کۆنم هاتەوە بەبیرا،هێندەیتر کوردایەتی و حکومڕانی و دەسەڵاتی کوردیم لەبەرچاو ڕەشبوو،مامە گیان مژدەت لێبێ زۆریان نەماوە ئەوانە وەک زاڵمانی پێش خۆیان خۆریان لە زیندان و ڕسوایی وزنجیری دەستیان و پەتی سێدارەو دادگاکان ئاوا دەبێت.