زۆرینەی شارەكانی وڵاتە پێشكەوتوەكانی جیهان بە كامێرای چاودێری تەنراون و زۆری كامێراكانیش لە وڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكی دیكە و لە شارێكەوە بۆ شارێكی تر جیاوازن.
لە 20 شاری جیهان لە رووی بوونی زۆرترین كامێرای چاودێرییەوە، 18یان دەكەونە چین و دوو شارەكەی دیكەش لەندەن و حەیدەرئابادن لە هیندستان.
بەپێی تازەترین داتاكان، شاری لەندەن، كە نۆ ملیۆن و 300 هەزار كەسی تێدا دەژی، لەرووی بوونی ژمارەی كامێرای چاودێرییەوە سێیەم شاری جیهانە و 627 هەزار و 727 كامێرای تێدایە، واتە 67.5 كامێرا بۆ هەر هەزار كەسێك.
هەر بەپێی داتاكان، شاری “تای یوان” كە دەكەوێتە باكوری خۆرهەڵاتی چین زۆرترین ژمارەی كامێرای تێدایە لە جیهاندا و بۆ هەر هەزار كەسێك 119.6 كامێرایان بەردەكەوێت، دوای ئەوەش شاری شەنگهای دێت بە92.1 كامێرا بۆ هەر هەزار كەسێك، هەروەها شاری حەیدەرئابادی هیندستانیش لە پلەی شەشەمی ریزبەندیەكەدا دەبینرێت ئەویش بە 30 كامێرا بۆ هەر هەزار كەسێك.
هەر لە ریزبەندیەكەدا شارەكانی تری چین وەك، پەكین، هانگشۆ، هاربین و شینگدۆ لە ریزبەندیەكەدا دەبینرێن، هەرچی لەسەرئاستی جیهانیشە 770 ملیۆن كامێرا لە كاردان و بە تەنها %54یان لە چینن.