وەرزش

مباپێ‌: چیتر لەوە زیاتر چاوەڕێ ناكەم

كیلیان مباپێ‌ ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی پاریس سانجێرمانی هەمان وڵات جەخت لەوە دەكاتەوە، چیتر زیاتر چاوەڕێ ناكات و لەماوەیەكی نزیكدا داهاتووی یەكلایی دەكاتەوە. مباپێ‌ لە پرسیاری رۆژنامەنوساندا سەبارەت بەوەی كەی داهاتووی خۆی یەكلایی دەكاتەوە وتی، چیتر یەكلایی كردنەوەی داهاتووی دواناخات و زۆر پێش ئەوەی پەیوەندی بە هەڵبژاردەی وڵاتەكەیەوە بكات …

زۆرتر بخوێنەوە

كۆرۆنا چەند زیانی بە یانەكانی ئەوروپا گەیاندووە؟

بەپێی توێژینەوەیەكی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا ناسراو بە “یوفا”، لە ماوەی دوو وەرزدا پەتای كۆرۆنا زیانی 7 ملیار یۆرۆی لە یانەكان داوە و بە زیادەی موچەی یاریزانەكانەوە بڕەكە گەیشتووەتە نزیكەی 12 ملیار یۆرۆ. بەپێی توێژینەوەكە كە ئاژانسی “رۆیتەرز” بڵاویكردووەتەوە، لە ساڵی 2021دا یانەكان نزیكەی 4 ملیار یۆرۆ زیانیان بەركەوتووە و …

زۆرتر بخوێنەوە

كۆرۆنا گەیشتە نێو یاریزانانی بەرشەلۆنەش

ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتە نێو یاریزانانی بەرشەلۆنە و هەردوو یاریزانی یانەكە “كلیمێنت لێنگلێت” و “دانی ئەلڤێس” تووش بوون و بەهۆی ئەوەوە لە راهێنانەكاندا بەشدارییان نەكردووە. بەپێی راپۆرتی میدیا ئیسپانییەكان، دوای پشوویەكی كورت بەهۆی پشووەكانی سەری ساڵەوە یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە دەستیان كردووەتە بە راهێنانەكانیان. ئەوەش هاتووە، بەڵام لە پشكنینەكاندا دەركەوتووە هەریەكە لە …

زۆرتر بخوێنەوە

یانەی شورتە: لە هەولێر هێرشمان كرایە سەر و ئاڵای عیراق پارچە پارچە كرا

یانەی شورتەی عیراقی ئاشكرای كرد، لە شاری هەولێر هێرش كراوەتە سەر هاندەرانیان و دەستەی ئیداریی یانەكە و ئاڵای عیراق پارچە پارچە كراوە و ئەوەش چەندین جارە دوبارە بووەتەوە و كەس گوێی پێنادات. یانەی شورتە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، ئیدارەی یانەكە داوایەكی بە پەلە دەكات بۆ وەستاندنی ئەو مەهزەلەیەی روویدا و تاوەكو …

زۆرتر بخوێنەوە

تاوەكو ئێستا 9 هەڵبژاردە شوێنی خۆیان لە مۆندیالی قەتەر جێگیر كردووە

هەرسێ‌ هەڵبژاردەكانی “كرواتیا، ئیسپانیا و سربیا” شوێنی خۆیان لە جامی جیهانی 2022ی قەتەر جێگیر كرد و بەوەش تاوەكو ئێستا 9 هەڵبژاردە سەركەوتنیان مسۆگەر كردووە. لەگەڵ نزیك بوونەوەی مۆندیالی قەتەر كە بڕیارە ساڵی 2022 ئەنجام بدرێت، پاڵاوتنی هەڵبژاردنەكانی جیهانیش بەرەو كۆتایی دەچێت و تاوەكو ئێستا 9 هەڵبژاردە شوێنی خۆیان لە مۆندیالەكە …

زۆرتر بخوێنەوە

چاڤی بەفەرمی بووە راهێنەری بەرشەلۆنە

– یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و چاڤی هێرناندێزی یاریزانی پێشووی ئەو یانەیە گەیشتنە رێكەوتن و تاوەكو ساڵی 2024 پۆستی راهێنەرایەتی یانەكەی وەرگرت. یانەی بەرشەلۆنە بڵاویكردووەتەوە، لەگەڵ چاڤی تەمەن 41 ساڵ گەیشتوونەتە رێكەوتن و تاوەكو ساڵی 2024 بۆندیان لەگەڵ واژۆ كردووە، ئەم وەرزە تەواو دەكات و دوو وەرزی دواتریش راهێنەرایەتی یانەكە دەكات. …

زۆرتر بخوێنەوە

پۆگبا لە ریاڵ مەدرید نزیكتر دەبێتەوە

رۆژنامە ئینگلیزییەكان ئاشكرای دەكەن، پۆڵ پۆگبا ئەستێرەی فەرەنسی و یانەی مانچستەر یۆنایتدی ئینگلیزی هەنگاوێكی تر لە یانەی ریاڵ مەدرید نزیك بووەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بەڕێوەبەری كارەكانی قسەی لەگەڵ یانەی ئیسپانیەكەدا كردووە. بەپێی راپۆرتی رۆژنامە ئینگلیزییەكان، مینۆ رایۆلا بەڕێوەبەری كارەكانی پۆگبای تەمەن 28 ساڵ داوای لە یانەی ریاڵ مەدرید كردووە لە …

زۆرتر بخوێنەوە

پاریس: مباپێ‌ لە یانەكە دەمێنێتەوە

لیۆناردۆ ئاراوگۆ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی دەڵێت، كیلیان مباپێ‌ ئەستێرەی لاوی یانەكە وەرزی داهاتوو پاریس جێناهێڵێت و دەمێنێتەوە، ئەوان پلانی ئەوەیان نییە میسی، نیمار و مباپێ‌ تەنها یەك وەرز بەیەكەوە یاری بكەن.لیۆناردۆ بە تۆڕی “كەناڵ پلەس”ی فەرەنسی وتووە، بیرمان لە پلانەكانمان نەكردووەتەوە بەبێ‌ مباپێ‌، راستە ریاڵ مەدرید گفتوگۆی …

زۆرتر بخوێنەوە

سەرۆكی یویفا: كێشەمان نییە ریاڵ و بەرشە و یۆڤانتۆس لە یەكێتییەكە بكشێنەوە

ئەلێكساندەر شیفرین سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا “یویفا” دەڵێت، هیچ كێشەیەكی نییە ئەگەر یانەكانی ریاڵ مەدرید، بەرشەلۆنە و یۆڤانتۆس یەكێتیەكە جێبهێڵن، ئەوان هەوڵی كۆتایی هێنانیان بە تۆپی پێدا، رۆژنامەكانی ئیسپانیاش وەڵامی دەدەنەوە.شیفرین لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردووە، زۆر پێكەنیناوییە یانەكانی ریاڵ مەدرید، بەرشەلۆنە و یۆڤانتۆس دەیانەوێت كێبڕكێیەكی نوێ دروست بكەن …

زۆرتر بخوێنەوە

خڵێفی گرێبەستەكەی ریاڵی بۆ گواستنەوەی مباپێ‌ رەتكردەوە

رۆژنامەیەكی فەرەنسی ئاشكرای كرد، ئەو گرێبەستەی یانەی ریاڵ مەدرید بۆ گواستنەوەی كیلیان مباپێ‌ پێشكەشی كردبوو، لەلایەن یانەی پاریس سانجێرمانەوە رەتكراوەتەوە.رۆژنامەی “لا پاریسیان” بڵاویكردووەتەوە، رۆژی یەكشەممە یانەی ریاڵ مەدرید گرێبەستێكی بەبڕی زیاتر لە 188 ملیۆن دۆلار پێشكەشی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی كردبوو بۆ گواستنەوەی كیلیان مباپێ‌ ئەستێرەی لاوی یانەكە، بەڵام یانە …

زۆرتر بخوێنەوە