دادگای ئەمریكی سزای زیندانی 22 ساڵ و 6 مانگی بەسەر ئەو پۆلیسەی شاری مینیاپۆلیسدا سەپاند كە ساڵی رابردوو هاوڵاتیەكی رەشپێستی بەناوی جۆرج فلۆیدەوە كوشت.
سەرچاوەكانی هەواڵی ئەمریكی بڵاویانكردووەتەوە، دادگایی كردنی دێریك شۆڤین ئەو ئەفسەرەی پێشووی شاری مینیاپۆلیس كە لە مانگی نیسانی ساڵی رابردوو بەهۆی پەستان خستە سەر ملی هاوڵاتییەكی رەشپێستی بەناوی جۆرج فلۆیدەوە كوشت كۆتایی هات.
رونیشكراوەتەوە، دادگا سزای 22 ساڵ و 6 مانگ زیندانی بەسەر ئەو ئەفسەرەدا سەپاندووە، لەكاتی دادگایی كردنەكەدا مداریا ئارادۆندۆ فەرماندەی هێزەكانی پۆلیسی مینیاپۆلیس جەختیلەوەكردووەتەوە كە شۆڤین یاساكانی هێزەكانی پۆلیسی پێشێلكردووە و ئەوەی كردی بەشێك لە راهێنانەكانیان و بەها و ئەخلاقیان نییە.
لە 25ی نیسانی 2021 كوشتنی هاوڵاتییەكی رەشپێستی ئەمریكی لەلایەن ئەندامێكی هێزەكانی پۆلیسەوە هەرای نایەوە و لە چەندین ولایەت خۆپیشاندان و توندوتیژی لێكەوتەوە.