ئاشنا عەبدوڵا، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ئەو بڕیارە سیاسیانەی بەرگی یاساییان دەكرێت بە بەردا دەبنە هەنگاوێكی دیكە بۆ بێدەنگكردنی شەقام و دەنگە ئازادەكان، “دەبنە جەختكردنەوەیەكی زیاتر بۆ پۆلیسی بونی ئەم حكومەتە”.
ئاشنا عەبدوڵا لە نوسینێكدا وەك ئاماژەیەك بۆ پەسەندكردنی جارێكی دیكەی سزادراوانی بادینان رایگەیاند، “یەك لە دوای یەكی ئەو بڕیارە سیاسیانەی بەرگی یاساییان دەكرێت بە بەردا دەبنە هەنگاوێكی دیكە بۆ بێدەنگكردنی شەقام و دەنگە ئازادەكان، دەبنە جەختكردنەوەیەكی زیاتر بۆ پۆلیسی بونی ئەم حكومەتە”.
نوسیویشیەتی، ئێستا چیدی پێوست نیە چاوەڕێی بەرچاوڕونی بكرێت بۆ بینینی نیەتی ئەم حكومەتە سەبارەت بە ئازادیەكان، “ئەركی سەرجەم لایەنەكانی دەرەوەی پارتیە قسەكانیان لەسەر ئازادی و ئازادی ڕادەربڕین و ئازادیە گشتیەكان بكەنە كردار و سنورێك بۆ گوێنەگرتنی چینێكی سیاسیی ئەم هەرێمە دابنرێتم.
ئاشنا عەبدوڵا باسی لەوەشكردوە، “سزادراوانی بادینان هەڵگری پەیامێكی گرنگن بۆ پەیڕەوكردنی ئازادی و دیموكراسی و پەیڕەوكردنی ئازادی ڕادەربڕین لەم هەرێمەدا و بێدەنگبون لەئاست سزادانیان زوڵمە و لە ئازادی ڕادەربڕین دەكرێت”.
دادگای تێهەڵچونەوەی هەرێمی كوردستان، وەڵامی تانەی پارێزەرانی بەرگری لە رۆژنامەنوس و چالاكوانانی بادینانی دایەوە، لەبارەی بڕیارەكەی دەستەی دوی دادگای تێهەڵچونەوەی هەولێر، بەگوێرەی وەڵامەكەش، بڕیاری شەش ساڵ زیندانیكردن بەسەر چالاكوان و رۆژنامەنوسانی بادینان دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.