سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەرمانی دامەزراندنی سێ دادوەری بۆ پۆستی دادوەری دادگای پێداچوونهوهی ههرێمی كوردستان / عیراق واژۆ کرد.
بەپێی راگەیەنراوێكی سەرۆکایەتی هەرێم، رۆژی یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەرمانی دامەزراندنی سێ دادوەری بۆ پۆستی دادوەری دادگای پێداچونهوهی ههرێمی كوردستان / عیراق واژۆ کرد، کە بریتیبون لە دادوەر مەسعود خدر مەحمود، دادوەر غازی خەلیل تایە و دادوەر دارا محەمەد ئیبراهیم.
ههر به گوێرهی راگهیهنراوهكه، لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبونی دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری بەوەکالەت، هەرسێ ناوبراو سوێندی یاسایییان لەبەردەم سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا خوارد و نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لێکردن و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
بەپێی دەستوری هەرێمی کوردستان، پۆستی دادوەران لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە دەدرێن.