میران كامیل وتەبێژی لقی سلێمانی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان ئاشكرایكرد، بەهۆی قەیرانی داراییەوە 75%ی كۆمپانیاكانی سلێمانی مایەپوچ بوون و هەلی كار بۆ 120 هەزار كەسیش نەماوە.
میران كامیل بە رۆژنامەی بازرگانی و پیشەسازی وتووە، لە دەرئەنجامی چەند ساڵەی قەیرانی دارایی و وەستانی پرۆژەكان، 850 كۆمپانیا لە سلێمانی مایەپوچ بوون كە دەكاتە رێژەی 75%ی كۆمپانیاكان.
رونیشیكردووەتەوە، زیاد لە هەزارو 247 كۆمپانیا وەستێندراون و زیاتر لە 300 ملیار دیناریش لەبانكەكانی سلێمانی بلۆككراون.
وتەبێژی لقی سلێمانی یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان جەختیلەوەشكردووەتەوە، قەیرانی دارایی و وەستانی پرۆژەكان بووەتە هۆی نەمانی هەلی كار بۆ زیاتر لە 120 هەزار لە پرۆژەكان.