سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی لەجیهاندا داوا لە حكومەتی عێراق دەكات “دەستەناپاكەكان ببڕێتەوە” و گیانی هاوڵاتیان بپارێزێت و ئاگركەوتنەوەكەی نەخۆشخانەی حسێنی پارێزگای زیقاریشی بە كارەسات ناوبرد.
شێخ نەهرۆ كەسنەزانی، سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی لە جیهاندا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئاگر كەوتنەوەكەی نەخۆشخانەی حسێن لە ناسریە بەتایبەتی ناوەندی چارەسەركردنی توشبوانی كۆرۆنا، كارەساتە و لە هیچ وڵاتێكی جیهاندا نەبوە گیانی هاوڵاتیان هێندە بێنرخ بێت.
ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەم كارەساتە یان دەستێكی گەندەڵی دزیكەری لە پشتەوەیە كە تەنها خەمی كۆكردنەوەی پارەی حەرامە ئەگەر لەسەر گیانی هاوڵاتیانی بێتاوانیش بێت، یان دەستێكی بكوژە مەبەستی تۆقاندنی خەڵكەكەیە بەمەرامی سیاسی و تێكەڵكردنی كارتەكان.
شێخ نەهرۆ كەسنەزانی داوای لە حكومەتی عێراق كرد تەنها بە گرتنی تاوانباران و لێپێچینەوەی كەمتەرخەمان نەوەستێت، بەڵكو دەبێت چاوێكی كراوە و دڵسۆز بێت و نینۆكی ناپاكەكان ریشەكێش بكات پێش ئەوەی بیچەقێنن بەگیانی عێراقیەكاندا.
سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی باسی لەوەشكردوە، “بەرپرسیارێتی و ئەركی حكومەتی عێراقە وەكو هەمو دەوڵەتەكانی جیهان ئاسایش و ئارامی بۆ هاوڵاتیانی دابین بكات”.