لە هێرشێكی چەكدارانی رێكخراوی داعش بۆ سەر خاڵێكی سوپای عێراقی لە كەركوك، 4 سەرباز كوژران.
سەرچاوەكانی هەواڵی عێراقی لە زاری سەرچاوە ئەمنییەكانەوە بڵاویانكردووەتەوە، چەكدارانی رێكخراوی داعش هێرشیان كردووەتە سەر خاڵێكی سوپای عێراقی لە خۆرئاوای پارێزگای كەركوك.
رونیشكراوەتەوە، لە هێرشەكەدا كە بۆ سەر خاڵێكی فیرقەی 8 بووە لە گوندی “ئیدریس عەرەب” لە قەزای دوبس، 4 سەرباز كوژراون و دواتر چەكدارەكان بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتوون.
لە پارێزگای كەركوك و چەند پارێزگایەكی تری عێراق، ناوبەناو چەكدارانی داعش هێرش دەكەنە سەر هێزە ئەمنییەكان و ئەو هێزانەش بەردەوام پرۆسەی سەربازی بۆ راوەدونانی پاشماوەكانی ئەو رێكخراوە ئەنجام دەدەن و چەندین چەكدار دەستگیر دەكرێن و دەكوژرێن.