مایك پۆمپیۆ وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئیداره‌ی جۆ بایدنكار بۆ ئه‌وه ده‌كات ئێران بكاته هاوپه‌یمانێكی گرنگی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
به‌پێی هه‌واڵێكی فۆكس نیوز، پۆمپیۆ باسی له‌وه‌كردووه، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا له به‌رامبه‌ر ئیسرائیل‌دا پشتیوانی له تاران ده‌كات و به‌شێك له ئه‌ندامانی تیمه‌كه‌شی له بنه‌ڕه‌تدا دژه جووله‌كه‌ن.
وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه سیاسه‌ته نه‌رمه‌كانی بایدن به‌رامبه‌ر به ئێران درێژكراوه‌ی مامه‌ڵه‌ی ئیداره‌ی باراك ئۆبامایه له گه‌ڵ تاران، كه به وته‌ی ئه‌و، ئامانج له سیاسه‌ته‌كانی ئه‌وه بووه كه ئێران بكاته هاوپه‌یمانێكی گرنگ و ستراتیژی واشنتۆن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ئیسرائیل.
پۆمپیۆ نمونه‌ی ئه‌وه‌شی هێناوه‌ته‌وه كه بایدن له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی حوسیه‌كانی یه‌مه‌نی له لیستی تیرۆر ده‌رهێناوه، كه گروپێكی سه‌ر به ئێرانن، هه‌روه‌ها ئه‌و هاوكارییانه‌ی واشنتۆن بۆ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری فه‌له‌ستینیشی گه‌ڕاندوه‌ته‌وه، كه له‌سه‌رده‌می دۆناڵد ترامپ راگیرابوون.