لایەنە یاساییەكانی ئەمریكا جەخت لەوە دەكەنەوە، سەرجەم یەدەگی بانكی نێودەوڵەتی عێراقی پارێزراوە و هیچ لایەنێك ناتوانێت دەستی بۆ ببات و پارێزگاری لێ دەكەن.
بانكی ناوەندی عێراقی لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، لایەنە یاساییەكانی ئەمریكا بەڵێنی ئەوەیان داوە كە سەرجەم ئەو یەدەگەی لە بانكەكەدا هەیە پارێزراوە و بەرگری لێ دەكەن لە دەستبردن بۆی لەلایەن هەر لایەنێكەوە بێت.
رونیشكراوەتەوە، ئەو لایەنانە جەختیان لەوە كردووەتەوە كە بەرگری لەو یەدەگەی لە بانكی نێودەوڵەتی عێراق و لەسەرجەم دەوڵەتانی تریش هەیە دەكەن، چونكە بە یاسا لە ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە پارێزراوە.
بانكەكە جەختی لەوەش كردووەتەوە، بەم نزیكانە عێراق سەرجەم ئەو سود و قەرەبووانە دەداتەوە، كە پێش ساڵی 2003 لەسەری كەڵەكە بووە، بەوەش دەستبەسەرداگرتن لەسەر ئەو پارانەی عێراق كە لە دەرەوەن هەڵدەگیردرێت.