بەهۆی نەبوونی مووچەوە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان هۆشداری لە داخستنی نیوە زیاتری نەخۆشخانەی قەڵا لە كەلار دەدات و دەڵێت: “ماوهی سێ مانگه موچهی ژمارەیەك كارمەند، كه گرێبەستیان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان هەیە و موچهكانیان لهلایهن هاوسەرۆكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دابین دهكرا، راگیراوە و دوای ئاگاداركردنهوهی وەزیری تەندروستی، ناوبراو زۆر خەمساردانە لە بابەتەكەی روانی و وتی ئەوە بە حزبی كراوە”.
لە ڕاگەیەنراوێكدا جەلال نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگهیاندووه، لە شاری هەولێر و لە پەراوێزی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەی كۆرۆنا، ویستمان بارودۆخی خراپی نەخۆشخانەی قەڵا بگەیەنین بە وەزیری تەندروستی و پێمان ڕاگەیاند، كە ژمارەیهك له كارمەندانی نەخۆشخانەی قەڵا گرێبەستیان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان هەیە، بەڵام مووچەكانیان لەلایەن هاوسەرۆكانەوە دابین كراوە و ئێستا مووچەیان ڕاگیراوە.
ناوبراو باسی لهوهشكردووه، وەزیری تەندروستی زۆر خەمساردانە و بێباكانە لە بابەتەكەی روانی و دور لە ئەتەكێت و بێ حسابكردن بۆ ئیدارەی گەرمیان و نەخۆشخانەی قەڵا، كە نەخۆشخانەیەكی سەر بە وەزارەتەكەیەتی وەڵامی دایەوە و پێی ووتین، ئەوە پێشتر بە كاری حزبی كراوە و ئامادە نەبوو زیاتر گوێ بگرێت و لە كێشەكانی نەخۆشخانەی قەڵا تێبگات، تەنانەت هەوڵ و ماندونی سەرجەم كارمەندانی قەڵای بە كەم سەیر كرد و بە حزبی ناوی بردن”.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دهشڵێت: ئەگەر دۆخەكە بەم شێوەیە بەردەوام بێت كارمەندانی نەخۆشخانەی قەڵا دەڕۆنە ماڵەوە، بەمەش نیوەی نەخۆشخانەكە بە تەواوی دادەخرێت و مەترسی لەسەر ژیانی توشبوان دروست دەبێت. ئەوكاتە پێویستە نەخۆش لەكەلارەوە بۆ سلێمانی بگواسرێتەوە لەكاتێكدا نەخۆشخانەكانی سلێمانی خۆیان لۆدیان لەسەرە.
جەلال نوری داوا له بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكات لەپێناو پاراستنی ژیانی توشبوانی كۆرۆنا لە گەرمیان بەردەوامی بدات بە پێدانی موچەی ئەو كارمەندانە.
راگەیەندراوێك لە ئیدارەی گەرمیانەوە لەسەر موچەی كارمەندانی نەخۆشخانەی قەڵا
نەخۆشخانەی قەڵا لەگەڵ سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەلایەن خێرخوازانەوە دروست كرا و لەسەرەتادا ژمارەیەكی زۆر كارمەندی تەندروستی خۆبەخشانە لە نەخۆشخانەكە كاریان كرد، دواتر لەبەر دابین نەكردنی میلاك لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە لەلایەن هاوسەرۆكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە موچەی مانگانە بۆ ١٣١ كارمەند دابینكرا و لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی تەندروستی گرێبەستی بۆ ٣٠ كارمەندی تری نەخۆشخانەكە كرد، لەماوەی سێ مانگی رابردوودا موچەی هاوسەرۆكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان راگیراوە كارمەندان بە خۆبەخشانە درێژەیان بە خزمەت داوە، ئێمەش لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیمانەوە ئەمڕۆ لە شاری هەولێر لە پەراوێزی كۆبونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەی كۆرۆنا، ویستمان بارودۆخی خراپی نەخۆشخانەی قەڵا بگەیەنین بە وەزیری تەندروستی و پێمان راگەیاند كە ئەو ژمارە كارمەندەی نەخۆشخانەی قەڵا گرێبەستیان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان هەیە بەڵام موچەكانیان لەلایەن هاوسەرۆكانەوە دابین كراوە و ئێستا راگیراوە موچەیان، بەڵام وەزیری تەندروستی زۆر خەمساردانە و بێباكانە لە بابەتەكەی روانی و دور لە ئەتەكێت و بێ حسابكردن بۆ ئیدارەی گەرمیان و نەخۆشخانەی قەڵا كە نەخۆشخانەیەكی سەر بە وەزارەتەكەیەتی وەڵامی دایەوە و پێی ووتین، ئەوە پێشتر بە كاری حزبی كراوە و ئامادە نەبوو زیاتر گوێ بگرێت و لە كێشەكانی نەخۆشخانەی قەڵا تێبگات، تەنانەت هەوڵ و ماندونی سەرجەم كارمەندانی قەڵای بە كەم سەیر كرد و بە حزبی ناوی بردن.
ئەگەر دۆخەكە بەم شێوەیە بەردەوام بێت كارمەندانی نەخۆشخانەی قەڵا دەڕۆنە ماڵەوە، بەمەش نیوەی نەخۆشخانەكە بە تەواوی دادەخرێت و مەترسی لەسەر ژیانی توشبوان دروست دەبێت. ئەوكاتە پێویستە نەخۆش لەكەلارەوە بۆ سلێمانی بگواسرێتەوە لەكاتێكدا نەخۆشخانەكانی سلێمانی خۆیان لۆدیان لەسەرە، بۆیە ئێمە لە ئیدارەی گەرمیان داوا لە بەڕێز كاك بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكەین لەپێناو پاراستنی ژیانی توشبوانی كۆرۆنا لە گەرمیان و ئاوڕدانەوە لە گەرمیانیەكان، بەردەوامی بدات بە پێدانی موچەی ئەو كارمەندانەی نەخۆشخانەی قەڵا، لێرەشەوە دڵنیایی دەدەین بەهاوڵاتیانی خۆشەویستی سنوری ئیدارەی گەرمیان، ئێمە لە هەموو دەرگایەك دەدەین بۆ دابینكردنی موچەی ئەو كارمەندانە و دانەخستنی نیوەی نەخۆشخانەی قەڵا.
جەلال نوری
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان
٢٠٢١/٧/٢٧