وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم دەڵێت: پێشبینی دەكەن كە ئێستا هەرێمی كوردستان لە نێو قۆناغی ترسناكی كۆرۆنادا بێت.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ تیمێكی رێكخراوی JIZی ئەڵمانی رایگەیاند، رێكخراوەكە بەردەوام هاوكاری كەرتی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان كردوە و ئەمڕۆش بڕی 100 هەزار پشكنینی PCR پێشكەش بە حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد و بەسەر هەمو پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان دابەشدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەی مردوان، توشبوانی كۆرۆنا و ئەوانەی كە پێویستیان بە داخڵكردن هەیە لە نەخۆشخانەكاندا زیادیان كردوە و بەردەوامین لە ئەنجامدانی پشكنین و بڵاوكردنەوەی رێكارەكانی تەندروستی بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بەردەوامبن لەسەر خۆ پارێزی و تاك پارێزی.
وەزیری تەندروستی راشیگەیاند، “پێشبینی دەكەین لە هێڵی نارنجییەوە بەرەو هێڵی سور هاتبین، هەرچەندە لە ئێستادا تیمی پەتازانی ئێمە و رێكخراوی تەندروستی جیهان كار لەسەر راپۆرتێك لەوبارەیەوە دەكەن، رەنگە بۆ رۆژی سێ شەممە راپۆرتەكە ئامادەبێت.
سامان بەرزنجی لە بەشێكی تری قسەكانیدا ئاماژەی بەوەكرد، هەر كەسێك نۆرەی ڤاكسینكردنی بێت بە نامەی مۆبایل ئاگادار دەكرێتەوە و پێویست ناكات قەڕەباڵغی دروست بكات