وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هێرشەكەی ئەم دواییەی توركیا بۆ سەر شەنگال ئیدانەدەكات و داوا دەكات ئەنقەرە رێز لە سەروەری خاكی عێراق بگرێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، پەیامێكی بڵاوكردەوە، تێیدا ئیدانەی هێرشەكانی توركیای كرد بۆ سەر شنگال، كە لەو هێرشانەدا نەخۆشخانەیەك كرابوە ئامانج.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا، روونیدەكاتەوە، ئەوان ئاگاداری ئەو بۆردومانانەی توركیان لە باكووری عێراق و دووپاتی دەكاتەوە، پێویستە توركیا رێز لە سەروەری خاكی عێراق بگرێت.
رۆژی دووشەممە لە هێرشێكی ئاسمانی توركیادا بۆ سەر نەخۆشخانەیەك لە گوندی سكینێ لە ناحیەی گرعوزێری شەنگال هەشت كەس و لە هێرشێكی دیكەشدا فەرماندەیەك و دوو شەڕڤانی یەكینەكانی بەرخۆدانی شەنگال شەهیدببوون.