
بە وتەی شارەزایەکی کەشناسی لە رۆژانی داهاتوودا پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکەن و لە کۆتایی هەفتەش شەپۆلی گەرما بەرەو کۆتای دەچێت.
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “رۆژی دوشەممە لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری بارستە ھەوای گەرم لەسەر ناوچەکانمان پلەکانی گەرما ھاوشێوەی رۆژی یەکشەممە بەجێگیری دەمێنێتەوە.”
روونیشیکردەوە، ” رۆژی دووشەممە پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم (سلێمانی 44 پلە، ھەولێر 45 پلە، دھۆک 44 پلە، ھەڵەبجە 44 پلە، کەرکوک 47 پلە) لەناوچەکانی گەرمیان لە نێوان 47 تا 49 پلەی سیلیزی دەبێت.”
ئاراس جەبار باسی لەوەشکردووە، “رۆژی سێ شەممە قۆناغی نزمبونەوەی پلەکانی گەرما دەستپێدەکات و تا کۆتای ھەفتە بەرێژەی 1 تا 2 پلە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە، هەروەها لەسەرەتای ھەفتەی ئایندە کاریگەری بارستە ھەوایەکی فێنکی ئەوروپا لەسەر ناوچەکانمان دەستپێدەکات.”
