
حەسەن سەلمان بەڕێوەبەری گشتی بازنەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرای كرد، 17 ملیۆن كارتی بایۆمەتری بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش كراوە.
حەسەن سەلمان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییەی وتووە، ژمارەی دابەش كراوی كارتی بایۆمەتری بەسەر دەنگدەراندا بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە و 17 ملیۆن كارت دابەش كراوە.
رونیشیكردووەتەوە، ئەوەش لە چوارچێوەی هەڵمەتێكدا كە لە مانگی ئابی رابردوەوە دەستی پێكرد و تا رۆژێك پێش پرۆسەی دەنگدان بەردەوام دەبێت و بەهەموو شێوەكان كارتی دەنگدان دابەش دەكرێت.
بەڕێوەبەری گشتی بازنەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان باسی لەوەشكردووە، ئەو كارتانەی كە هەڵەی چاپیان تێدا بووە گەڕێندراونەتەوە بۆ ئەو كۆمپانیایەی چاپی كردووە و دوای چاككردنەوەیان دەگەڕێندرێنەوە وڵات و دابەش دەكرێنەوە.
