
بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق پێی وایە، لە دوای ساڵی 2003 هیوایەك هەبوو عێراق نەگەڕێتەوە سەردەمی دیكتاتۆریەت، بەڵام ئەو هیوایە كەم بووەوە و تاوەكو گەیشتە قۆناغی بێ هیوابوون، ئەویش بەهۆی جێبەجێنەكردنی دەستورەوە.
بەشیر حەداد لە كاتی بەشداری كردن لە خولێكدا لەژێر ناوی “كورد و هاوكێشە سیاسیەكان” لەشاری هەولێر ئاماژەی بەوەدا، لە دوای ساڵی 2003 هیوایەك هەبوو عێراق نەگەڕێتەوە سەردەمی دیكتاتۆریەت و كورد مافی خۆی لە عێراق وەربگرێت.
باسی لەوەشكرد، بەڵام ئەو هیوایە كەم بووەوە و تاوەكو گەیشتە قۆناغی بێ هیوابوون، ئەویش بەهۆی جێبەجێنەكردنی دەستوورەوە.
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق جەختی لەوەش كردەوە، ئەوەی ئێمە لە عێراق هیوامان پێی هەبوو نەكراوە و دەستوور جێبەجێ نەكراوە، لەبەر ئەوە پێویستە لەمەودوا بە جۆرێكی دیكە مامەڵە لەگەڵ عێراق بكرێت، هەموو هەوڵێك بدرێت ئەو مافانەی لە دەستوور پەسند كراوە جێبەجێ بكرێن.

